شاندێكی عیراق و توركیا كۆبونەوە

19 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردەوە، عەبدولقادر ئوراڵ ئۆغڵو وەزیری گواستنەوەو ژێرخانی توركیا لەگەڵ محەمەد سەمعان وەزیری دەوڵەتی عیراق كۆبوەتەوەو تاوتوێی هاریكارییەكانی گواستنەوەو لۆجستی نێوان توركیاو عیراقیان كردوە بەتایبەت پرۆژەی رێگای گەشەپێدان كە لە بەندەری فاو لە باشوری عیراقەوە دەستپێدەكات و بەخاكی توركیادا بەرەو ئەوروپا درێژ دەبێتەوە.
وەزیری گواستنەوەی توركیا جەختیكردوەتەوە كە لە رێگای پرۆژە هاوبەشەكانەوە درێژە بە پتەوكردنی دۆستایەتی نێوان توركیاو عیراق دەدەن كە هێز لە پەیوەندییە مێژویی و كلتورییەكان وەردەگرێت، بەردەوامیشدەبن لە بەشداریكردن لە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی ناوچەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group