ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

(وێنە و ڤیدیۆ) "شەبەحی چین" گرانبەهاترین ئوتۆمبێلی بەرز لەجیهاندا نمایشکرا !

7 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا
کۆمپانیای (IAT)ی چینی لە پێشانگای لۆس ئەنجلس ئوتۆمبێلی جۆری (karlmann king)ی نمایشکرد کە بە گرانبەهاترین ئوتۆمبێلی بەرز لە جیهان هەژمار دەکرێت.
ئوتۆمبێلە نوێیەکە نرخی 3.8 ملیۆن دۆلارە و لەسەر هەیکەلێکی هاوشێوەی "فۆرد ئێف ٥٥٠" دروستکراوە و شێوەکەی ناوازەیە و لەشێوەی "فڕۆکەی شەبەح"ی ئەمریکیە، دیزاینی دەرەوەی ئوتۆمبێلەکە لە گۆشە و هێڵ پێکهاتووە و شێوەیەکی ناوازەی پێبەخشیوە.
ناوی ئوتۆمبێلەکە ئاسایی نییە، بەڵکو لەشێوەی هۆڵێک یاخود ژوورێکدا هەموو پێداویستیەکانی خۆشبەختی سەرنشینی تێدا تەرخان کراوە، تەلەڤیزیۆن و مەڵتیمیدیا و فڕنی گەرمکردنەوەی خواردن و ساردکەرەوە و چەندین خانەی تێدایە بۆ هەڵگرتنی خواردنەوە و خواردنە پێویستەکان.

 

لەڕووی میکانیکیەوە هەیکەلێکی قورسی وەک "کارڵمان کینگ" پێویستی بە بزوێنەرێکی بەهێزە، بۆیە بزوێنەری هەشت بستۆنی لەسەر دانراوە کەتوانای ٤٠٠ ئەسپ بە شۆفێر دەدات، گێڕی شەش ئاستە و هەموو ئەو خەسڵەتە تەکنەلۆجیانەی تێدایە بە ئاسانی بەسەر چیایەکدا سەربکەوێت.

no

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group