نەوا
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و وه‌زیرى دارایى پێشووى عیراق ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى رۆژى سێشەممە له‌په‌رله‌مان روویدا گولله‌یه‌كى ئاگاداركردنه‌وه بوو له‌وه گه‌وره‌تریش به‌ڕێوه‌یه.
زێبارى لهئهكاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویهتى: عادل عه‌بدولمه‌هدى شكستى هێنا لهتهواوكردنى وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌ته‌كه‌ى، هۆكاره‌كه‌شى خراپى پلاندانان و نه‌بوونى رێكه‌وتنى سیاسى پێویسته پێش دانیشتنى په‌رله‌مان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، دابه‌شبوونى شیعى و قوڵى ته‌نگژه‌كان و نه‌بوونى پشتگیرى سیاسى له‌لایه‌ن كوتله‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ره‌و شكستهێنانى حكومه‌تى ئێستا ده‌چێت، ئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان روویدا نامه‌یه‌كى نادڵنیاییه و گولله‌یه‌كى ئاگادار كردنه‌وه‌یه و له‌وه‌ش گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌یه.
جێى باسه، به‌هۆى كێشه سیاسیه‌كانه‌وه رۆژى سێشەممە په‌رله‌مانى عيراق شكستى هێنا له‌ده‌نگدان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و 8 وه‌زاره‌ته‌ى حكومه‌ت كه ماون.