عیراق ڤیزا لەسەر هاوڵاتیانی ئەڵمانیا هەڵدەگرێت

35 خولەک پێش ئێستا عێراق

لە سەردانەكەیدا بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیاو لەكۆبونەوەیەكی تایبەتدا لەگەڵ سەرمایەدارانی ئەو وڵاتە، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت بڕیاریداوە ڤیزا لەسەر هاووڵاتیانی ئەڵمانیا هەڵبگرێت.
زەیدی ئاماژەی بەوەشدا، هەر هاوڵاتییەكی ئەڵمانی سەردانی عیراق بكات لە ماوەی كەمتر لە حەوت رۆژدا مۆڵەتی نشینگەی پێدەدرێت.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە سەرمایەدارانی ئەڵمانیاش كرد روو لە عیراق بكەن بۆ مەبەستی وەبەرهێنان، هەر وەبەرهێنەرێكی ئەڵمانی بێتە عیراق بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە پێدانی باج و گومرگ دەبەخشرێت و لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكانیدا ئاسانكاری تەواوی پێشكەش دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group