نه‌وا
مه‌شخه‌ڵ، سروشت و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی قه‌زای ئاكرێ-ی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، كۆدی سه‌رنجڕاكێشانی گه‌شتیارانی ناوخۆیی و بیانیین و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه شاره‌كه ببێته خاوه‌ن ناسناوی جوانترین نه‌ورۆز.
نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بێت حه‌وت گروپی قه‌زای ئاكرێ كه له گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كانی سنووره‌كه پێكدێن، مه‌شخه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز، تا ئێستاش زیاتر له هه‌زار مه‌شخه‌ڵیان دروستكردوه.
گه‌نجه خۆبه‌خشه‌كانی ئاكرێ كه له شاره‌كه به "نهورۆزڤان" ناوده‌برێن، هێنده به دڵسۆزی و خۆشه‌ویستییه‌وه ئاماده‌كاری بۆ نه‌ورۆز ده‌كه‌ن وه‌ك بڵێی ئه‌ركێك به‌جێده‌گه‌یه‌نن نه‌ك كارێكی خۆبه‌خشانه ده‌كه‌ن، ماوه‌ی دوو مانگ رۆژانه سه‌رقاڵی دروستكردنی مه‌شخه‌ڵ ده‌بن، هه‌ر مه‌شخه‌ڵێك قه‌دێك دار كه درێژییه‌كه‌ی زیاتر له مه‌ترێك و گونییهیهك و به‌سته‌رێكی پێویسته.
له 20ی ئاداردا كه رۆژی هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆزه له هه‌رێمی كوردستان له به‌یانی زووه‌وه مه‌شخه‌ڵه‌كان له‌نێو نه‌وتی سپی (گیرۆسین) ده‌نێن بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئاوابوونی خۆر زیاتر له هه‌زار گه‌نجی خۆبه‌خش به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێكی جیا جیادا دابه‌ش ده‌بن و هه‌ر گه‌نجێك مه‌شخه‌ڵێك داده‌گیرسێنێ و بۆ لووتكه‌ی چیای كه‌لێ سه‌رده‌كه‌وێت، كه به‌رزترین لوتكه‌ی سنووری قه‌زای ئاكرێ-یه.
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ست گه‌نجانه‌وه له قه‌دپاڵی چیاكانی ئاكرێ ساڵانه گه‌شتیاران له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتان كێش ده‌كات.
وه‌رزشوانێكی چوست و چالاك مه‌رجی به‌شداربوونی ئه‌و گه‌نجانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له رێوه‌ڕه‌سمی گواستنه‌وه‌ی مه‌شخه‌ڵه‌كانی ئاگر بۆ لوتكه‌ی چیاكانی ئاكرێ به‌شدار بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاكرێ ئاشكرایكردوه، كه رێوه‌ڕه‌سمی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ به لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نه‌ورۆز له ده‌روازه‌ی شار ده‌ستپێده‌كات و جیاواز له ساڵانی رابردوو هیچ هونه‌رمه‌ندێك له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شدار نابێت، به‌ڵكو سه‌رجه‌م كاره‌كان بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و به‌جێگه‌یاندنی رێوڕه‌سمه‌كانی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌بێت.
قه‌زای ئاكرێ قه‌زایه‌كی هه‌رێمی كوردستانه و سه‌ربه پارێزگای دهۆكه و شاره‌كه له نێوان چیاكانی كه‌لێ، كهلاكهڤنێ و تیشێ-دایه، خانووه‌كانی له‌سه‌ر یه‌ك به‌داوێنی شاخه‌كاندا هه‌ڵچون. ئه‌مه دیمه‌نێكی جوان و سه‌رنجڕاكێشی به شاره‌كه به‌خشیوه، كه له ساڵی 1877ه‌وه بوه‌ته قه‌زا.