نه‌وا
نه‌خۆشخانه‌ى حه‌كیم له شارى نه‌جه‌ف بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ى قوربانیانى رووداوه‌كانى شاره‌كه گه‌یشتوونه‌ته 4 كوژراو و 17 بریندار، 5 كه‌سیش له‌ته‌قه‌كه‌ران له‌خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركراون.
نه‌خۆشخانه‌ى حه‌كیم له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شى فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌كه له‌كاتژمێره‌كانى سه‌ره‌تاى پێكدادانه‌كان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و پاسه‌وانى مۆڵی به‌شیر 4 كوژراو و 17 بریندارى وه‌رگرتووه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌كه له‌كاردان و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ برینداره‌كان ده‌كرێت.
لاى خۆیشیه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئاشكرایكردووه، هێزه ئه‌منیه‌كان 5 كه‌سیان ده‌ستگیركردوه، كه پاسه‌وانى مۆڵه‌كانن و ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه، سه‌رجه‌م كوژراو و برینداره‌كانیش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
پێشتر موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتى سه‌در بڵاویكرده‌وه، چه‌ند به‌رپرسێكی پێشوی ره‌وته‌كه ناوى ئه‌ویان به‌كارهێناوه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبون و ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵى، دواى ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانى نه‌جه‌ف و هێرشیان كرده‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌و كه‌سانه.