زەریف: شەڕمان ناوێت، بەڵام بەتوندی بەرگری دەكەین

16/05/2019 جیهان

نەوا
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی شەڕی ناوێت، بەڵام بەتوندی بەرگری لەبەرژەوەندیەكانی دەكات و جێبەجێكردنی پەیوەندییە ئابورییەكانیش لەگەڵیدا تاكە رێگەیە بۆ پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی.
زەریف لەكاتی گەیشتنی بە تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "دوای رێوشوێنە قەیراناویەكانی ئەمریكا، گرنگە لەگەڵ دەوڵەتە گرنگەكان و هاوبەشە گرنگەكان بۆ ئێران، گفتوگۆ بكرێت".
وتیشی "بە بانگهێشتنامەی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سەردانی تۆكیۆم كردوە و دەخوازین گفتوگۆی دوو قۆڵی لەبارەی دۆخی ئەمدواییە ئەنجام بدەین".
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ رۆژنامەنوسانی رونكردەوە، تاران هەوڵی بەرپاكردنی شەڕ نادات، بەڵام بەتوندیش بەرگری لە بەرژەوەندیەكانی دەكات، تاكە رێگە بۆ پاراستنی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێراندا ئەوەیە پەیوەندییە بازرگانییەكان لەگەڵیدا جێبەجێ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group