زەیدی لەگەڵ سەرۆكی فەرەنسا كۆدەبێتەوەو پاشان دەچێتە ئەڵمانیا

19 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، عەلی زەیدی سەرۆكی حكومەت بەرەو  فەرەنسا بەڕێكەوتوەو لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
لەڕاگەیانراوەكەدا هاتوە، زەیدی لەسەرەتای سەردانەكەیدا دەچێتە فەرەنساو دواتریش دەچێتە ئەڵمانیا كە بەفەرمی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بانگهێشت كراوە، بڕیارە لە فەرەنسا  ژمارەیەك لێكتێگەیشتن واژۆ بكرێن لەچەندین بواردا هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق  و ئێمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا تاوتوێی دۆسیەی نەوتی عیراق و چەند دۆسییەكی هاوبەش دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group