دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان: ئامادەین بۆ راگرتنی PUBG

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق ئامادەیی خۆی پیشاندا بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری راگرتنی یاری PUBG  لەعیراقدا.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندیەكان لەبەیاننامەیەكدا پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمان دەكات بۆ راگرتنی یاری ئەلیكترۆنی و روبەڕوبونەوەی مەترسییەكانی لەسەر تەندروستی و ئاسایش و رۆشنبیریی كۆمەڵگا.
دەستەكە دەڵێت "بڕیارەكە هەنگاوێكی پێشكەوتوە و پێشوازییەكی زۆری لێكراوە لەسەرئاستی جیهانی عەرەبی، هەموو هەوڵەكانیشمان دەخەینەگەڕ بۆ هاوكاریكردنی لایەنە تایبەتمەندەكانی دیكە بۆ گرتنەبەری هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە".
رۆژی 17ی نیسانی ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق بڕیاری دا بە راگرتنی یاری PUBG و چەند یاریەكی دیكەی ئەلیكترۆنی، كە هانی توندوتیژی دەدەن و كۆمەڵگا تێكدەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group