موشه‌ك گیراوه‌ته‌ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا؟

16/05/2019 عێراق

نه‌وا
سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراق ره‌تیانكرده‌وه‌ موشه‌ك گیرابێته‌ بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌ پایته‌خت ئارامه‌.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز له‌زارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراقه‌وه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌وه‌ده‌كه‌ن موشه‌ك گیراوه‌ته‌ بنكه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مریكا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌ و دورن له‌ راستییه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه‌، شارى به‌غدا ئارام و سه‌قامگیره‌ و هێلیكۆپته‌رى ئه‌مریكى چه‌ند جارێك به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى وڵاته‌كه‌یدا له‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایى سوڕاوه‌ته‌وه‌ و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه‌.
به‌هۆى گرژیه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا داواى له‌ كارمه‌نده‌ ناسه‌ره‌كییه‌كانى كردوه‌ به‌په‌له‌ خاكى عیراق جێبهێڵن و هاووڵاتیانیشى ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ روو له‌ عیراق نه‌كه‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group