هۆشداری لەكارەساتێكی ئابوری لە عیراقدا دەدرێت

27/05/2019 عێراق

نەوا
مەحمود مەلا تەڵاڵ ئەندامی پەرلەمانی عیراق بەهۆی هاوردەكردنی چەند مادەیەكی خۆراكییەوە هۆشداری لەكارەساتێكی ئابوری لە عیراقدا دەدات و داوا لە حكومەت دەكات چارەسەری خێرا بدۆزرێتەوە.
مەحمود مەلا تەڵاڵ لەبەیاننامەیەكدا حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكاتەوە لەوەی ئاگاداری كارەسات و داڕمانێكی ئابوری بن بەتایبەتی بۆ ئەوانەی كێڵگەی پەلەوەریان هەیە و هێلكە بەرهەمدەهێنن، چونكە هێلكە و گۆشتی دەرەوە بەشێوەیەكی مەترسیدار بەبێ‌ هیچ پشكنین و رێگەپێدانێك دەهێنرێتە وڵاتەكەوە.
لەو روانگەیەوە داوا لە وەزیری كشتوكاڵ دەكات ئەو چینە رزگار بكات و كار بۆ لێسەندنەوەی رێگەپێدانی هێنانی ئەو جۆرە خۆراكانە بكات، هەروەها داوا لە وەزیری دارایی-ش دەكات هەمان هەنگاو بنێت.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردوەتەوە، پێویستە وەزارەتی كشتوكاڵ خشتەی پشتگیركردنی بەرهەمی ناوخۆیی بداتە پەرلەمان، كە تائێستا روون نییە و كاری پێنەكراوە، چونكە پشتگیریكردنی بەرهەمی ناوخۆیی پێویستە لە كارە سەرەتاییەكانی حكومەت بێت و چاودێری خاڵە سنوریەكان بكرێت و رێگەنەدرێت گەندەڵكاران یاری بەئابوری وڵات بكەن.
ئەو هۆشدارییە لەكاتێكدایە لە رۆژی 18ی ئەم مانگەدا بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی مریشك و هێلكە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group