بنكەی سەربازییەكانی توركیاش رادەستی حكومەتی عیراق دەكرێنەوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند: بەپێی رێككەوتنی نێوان ئەنقەرەو بەغداد، پڕۆسەی رادەستكردنەوەی بنكەی سەربازیی زێلكان بە دەسەڵاتدارانی عیراق قۆناغ بە قۆناغ دەستپێدەكات.
وەزارەتی بەرگریی توركیا راشیگەیاندوە: بەپێی ئەو میكانیزمەی كە عیراق و توركیا لەسەری رێككەوتون بنكەی سەربازیی زێلكان لەباشیك قۆناغ بە قۆناغ رادەستی دەسەڵاتدارانی عیراق دەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە: بڕیاری رادەستكردنەوەی بنكەی زێلكان لەباشیك لەژێر رۆشنایی رێكارە ئەمنییەكانی حكومەتی عیراقە لە قەزای شەنگال كە رۆڵیان هەبوە لە بەهێزكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group