نه‌وا
كۆمارى ئیسلامى ئێران و وڵاتانى خۆرئاوا گه‌یشتنه رێككه‌وتن بۆ گۆڕینه‌وه‌ى سیخوڕێكى ئه‌مریكى به‌چه‌ندین به‌ندكراوى ئێرانى.
رۆژنامه‌ى "سوبح ن‌و"ى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێران و وڵاتانى خۆرئاوا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتنێك بۆ گۆڕینه‌وه‌ى "نزار زه‌ككا" سیخوڕ‌ى ئه‌مریكى به زیندانییه ئێرانییه‌كان.
رونیشكراوه‌ته‌وه، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا ئه‌میندارى گشتى حزبوڵڵاى لوبنانى رۆڵى كاراى هه‌بووه له‌رازیكردنى ئێرانییه‌كان بۆ ئازادكردنى نزار زه‌ككا، پێشتریش میشال عۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان داواى له ئێران كردبوو ئه‌و كه‌سه ئازاد بكه‌ن.
نزار زه‌ككا، كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى لوبنانى و ئه‌مریكییه، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكى ئه‌منى سزاى 15 ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییه شاره‌زایه‌كى بوارى ته‌كنه‌لۆژیا بوو، له ئه‌مریكا له بوارى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى كارى ده‌كرد، به‌ڵام له رۆژى 18ى سێپته‌مبه‌رى 2015 له ئێران دیار نه‌ما و دواتر ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستگیركراوه.