نه‌وا
دوو ئه‌فسه‌رى پۆلیس و پیاوێكى ئایینى هیندۆسى هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه‌سه‌ر كچێكى منداڵى موسڵمان، كه ته‌مه‌نی 8 ساڵانه و دواتر به‌شێوه‌یه‌كى دڕندانه ده‌یكوژن.
رۆژنامه‌ى "ده‌یلى مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردوه‌ته‌وه، تاوانێكى قێزه‌ون كۆمه‌ڵگه‌ى هیندستانى هه‌ژاندوه و ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى دوو ئه‌فسه‌رى پۆلیس و پیاوێكى ئایینى هیندۆسى منداڵێكى 8 ساڵانى موسڵمان له ناوچه‌ى كشمیر ده‌ڕفێنن.
رونیشكراوه‌ته‌وه، منداڵه‌كه كاتێك رفێندراوه، كه له‌لاى مه‌ڕ و ماڵاتى خێزانه‌كه‌ى بووه له دارستانه‌كانى نزیك چیاى هیمالایا و دواى رفاندنى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له په‌رستگایه‌كى هیندۆسیه‌كاندا به‌ند كراوه‌و هه‌رسێ پیاوه‌كه یه‌ك له‌دواى یه‌ك به‌رده‌وام ده‌ستدرێژى سێكسییان كردوه‌ته‌سه‌ری، دواى ئه‌وه‌ى ویستویانه بیكوژن یه‌كێك له‌پیاوه‌كان رێگرى كردوه‌و وتویه‌تى با بۆ دواجار ده‌ستدرێژى بكه‌مه‌سه‌ر و دواتر ئه‌شكه‌نجه‌دراوه له رێگه‌ى سوتاندنى و پیاكێشانى به‌رد و جه‌سته‌یان شێواندوه‌ن پاشان خنكاندویانه و له‌دارستانێكدا فڕێیانداوه.
رۆژنامه به‌ریتانیه‌كه رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌پێى راپۆرته پزیشكییه‌كان به‌ماده‌ى دژه دوكه‌ڵ كچه‌كه بێهۆشكراوه و رفێندراوه، هه‌روه‌ها سێ پیاوى دیكه‌ش به‌تۆمه‌تى له‌ناوبردنى به‌ڵگه‌كان ده‌ستگیركراون و ئه‌گه‌رى هه‌یه سزاى زیندانى هه‌میشه‌یى به‌سه‌ر ئه‌و سێ پیاوه‌دا بسه‌پێنرێت.
كه‌یسه‌كه‌ى ئه‌و كچه 8 ساڵانه، كه ناوى "ئاسیفا"یه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى دروستكردوه و له‌ئێستادا دادگاییكردنى تۆمه‌تباران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ورى دادگاكه‌یان ته‌نیوه، هه‌روه‌ها ناوچه‌ى موسڵمانه‌كانیشیان ته‌نیوه له‌ترسى كاردانه‌وه، چونكه پێیانوایه تاوانێكى قێزه‌ونه‌و دژى موسڵمانان ئه‌نجامدراوه، هه‌ندێك لایه‌نى هیندۆسیش پێیانوایه ئه‌و تۆمه‌ته‌ى روبه‌ڕوى پیاوه ئایینیه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
هیندستان ریكۆردێكى زۆر خراپى له توندوتیژى دژى كچان و ژنان هه‌یه و له‌ساڵانى 2016 بۆ 2017 تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى دژى كچان 8% زیادیكردوه، پێشتریش په‌رله‌مانى هیندستان سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسى ده‌كه‌نه‌سه‌ر كچانى خوار 12 ساڵ گۆڕى بۆ له‌سێداره‌دان.