ئەمریكا مەرجی نوێ ئاشكرا دەكات بۆ رێككەوتن لەگەڵ ئێران

11/06/2019 جیهان

نەوا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مەرجە 12 خاڵییەكە دەكاتە بنەمای ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ ئێران.
مورگان ئۆرتیگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ، تاكە رێگەچارەیە بۆ كۆتاییهێنان بە هەڕەشەكانی ئێران و ناكۆكییەكانی هەردوو وڵات.
وتیشی: ئەو مەرجە 12 خاڵییەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندون، دەبێت بكرێنە بنەمای ئەو رێككەوتنە.
ئۆرتیگۆس راشیگەیاند: ئەو سزا نوێیانەی خراونەتە سەر ئێران، تەواوی كۆمپانیاكانی پترۆ كیمیایی و ئەو لایەنانەش دەگرێتەوە كە پشتگیریی داریی پێشكەشی ئەو كۆمپانیایانە دەكەن.
جەختیشیكردەوە لەوەی فشارەكانی واشنتۆن بۆ سەر تاران بەردەوامدەبن، و هیچ ئاسانكارییەك ناكەن بەرامبەر بە سیستمی مووشەكی و ئەتۆمی ئێران، چونكە ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی سوورن لەسەرئەوەی پڕۆگرامی مووشەكی بالیستی ئێران و چالاكیەكانی، پێشێلكارییە بۆ سەر مافەكانی مرۆڤ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group