سەرۆكی هەرێم رەزامەندی نیشاندا لەسەر لێكۆڵینەوە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی

20/06/2019 عێراق
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نەوا
سەرۆكی هەرێم ئامادەیی نیشاندا بۆ پێشوازیكردن لە لیژنەیەكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەئاگابوون لە میكانیزمی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات، محەمەد حەلبوسی پێشوازی كرد لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری و لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی سەبارەت بە پابەندبوونە داراییەكانی سەر هەرێم كرد ئەوەی پەیوەندی بە فرۆشتنی نەوتەوە هەیە و وەك ئەوەی لە یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2019دا هاتووە و گرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولاو چارەسەركردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە گیانی برایانە و هاوبەشی نیشتمانی. هەروەك تاوتوێی یاسای نەوت و غاز و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و یاسای دادگای فیدڕاڵی كرا.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پلانێكی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی خستەڕوو دوای لێكۆڵینەوە لە كێشەكان بە وردی و شەفافی و دارشتنی میكانیزمی هاوبەش بۆ چارەسەركردنیان، هیوای خۆشی نیشاندا بۆ بەدیهێنانی پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ ناوەند لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی هەرێمیشی نیشاندا بۆ پێشوازیكردن لە لیژنەیەكی پەرلەمان بۆ بەئاگابوون لە میكانیزمی فرۆشتنی نەوت و داهاتەكەی كە لەژێر سەرپەرشتی كۆمپانیا جیهانیەكاندایە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group