"له‌نێوان قوباد تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ كێبركێیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت "

پێش 2 هەفتە

نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی 
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌ حكومیه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ندامێكی سه‌كردایه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كێبركێیه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌نێوان دوو كاندید . 
ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بۆ رادیۆ نه‌وا وتی:" ئه‌مرۆ سه‌كردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌ و نزیك ده‌بینه‌وه‌ له‌ كاتی یاسایی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌رچیه‌ك كراوه‌ بۆ كاندیده‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌" . 
وتیشی:"  كێبركێیه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوان قوباد تاڵه‌بانی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت  هه‌یه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت كامیان هه‌ڵده‌بژێردرێت  و كاندیده‌كانی  پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌نێوان عومه‌ر فه‌تاح ، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ، سامان گه‌رمیانی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ، كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان و یه‌كێتی و پارتی یه‌كلایی بۆته‌وه‌ و ته‌یب جه‌بار وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دیاری كراوه‌ .


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group