قەرزی كۆنی كارەبا دەخرێتە سەر پسوڵەی نوێی پڕۆژەی روناكی

44 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا پرۆژەی روناكی ئاشكرایكردوە، قەرزی پێش پرۆژەی روناكی دەخرێتە سەر پسوڵەی مانگانە كە پابەندییەكەی تا 24 مانگ دەبێت بەبێ هیچ داشكاندنێك، یەكەم قیست دەخرێتە سەر پسوڵەی خولی مانگی 9 كە چاوەڕوانكراوە لەمانگی 10 دەربچێت.
راشیگەیاندوە، قیستی مانگانە هەلێك دەدات بۆ هەمو ئەو هاوبەشانەی كە بەشداریان لە داشكاندنی %50 نەكردوە بۆئەوەی قەرزی كۆنی پێش روناكی لەماوەیەكی درێژخایەن بەقیست بدەنەوە، ئەم قیستانە دەبێت پێكەوە لەگەڵ پسوڵەی مانگانەی روناكی لەماوەی 50 رۆژی ماوەی پارەدانی پسوڵە بدرێنەوە كە كارئاسانییە بۆ هەمو ئەو هاوبەشانەی قەرزی كۆنی پێش روناكیان لەسەر ماوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group