یەكێتی ئەوروپا پەیامێك ئاراستەی هەولێر و بەغدا دەكات

15/07/2019 عێراق
نەوا
یەكێتی ئەوروپا خۆشحاڵی خۆی بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا دەردەبڕێت و داواشیان لێدەكات لەناوچە جێناكۆكەكاندا كاری هاوبەش بكەن.
لە راگەیەنراوی كۆتایی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپادا خاڵی پێنج تەرخان كراوە بەدۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا و تێیدا هاتووە: "یەكێتیی ئەوروپا خۆشحاڵە بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، ئەوەش دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ئەیلولی 2018".
وەزیرانی دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەكەن و داواش لەهەردوولا دەكات بەردەوامبن لە دیالۆگی دوولایەنە لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا. 
لەراگەیێندراوەكەدا باسی ناوچە جێناكۆكەكانیش كراوە و لەو رووەوە یەكێتیی ئەوروپا داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات كە پێویستە كاری هاوبەش بكەن بۆ بەڕێوەبردن و دابینكردنی ئاسایش لەو ناوچانەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group