نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی له شاری به‌غدا نمایشكرا بۆ فرۆشتن، شێرێكی عیراقی مافی په‌نابه‌ری له هۆڵه‌ندا وه‌رده‌گرێت.
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه، بارودۆخی ناهه‌مواری چه‌ند ساڵه‌ی عیراق، ته‌نیا وا له هاووڵاتیانی ناكات ناچاربن وڵاته‌كه‌یان جێبهێڵن و بۆ ده‌ستكه‌وتنی ژیانێكی ئارام و دوور له ململانێ و شه‌ڕو ئاژاوه سه‌ری خۆیان به‌ره‌و تاراوگه هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌تا له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق ته‌نانه‌ت ژیانی ئاژه‌ڵانیش بۆته زه‌حمه‌ت و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هۆڵه‌ندا مافی په‌نابه‌ریی داوه‌ته شێرێكی لاواز و پشتگوێخراو، كه له‌بازاڕێكی شاری به‌غدای پایته‌ختدا بۆ فرۆشتن نمایشكرابو.
ئه‌و بڕیاره‌ش دوای هه‌وڵدانی دوو هاوڵاتی هۆڵه‌ندی هاتوه‌ته‌ئاراوه، كه چه‌ند مانگێكه كار بۆ رزگاركردنی شێره‌كه ده‌كه‌ن له‌و دۆخه‌ی تێیكه‌وتوه. ماڵپه‌ری "یورۆتایمز"یش بڵاویكرده‌وه، شێره‌كه سه‌ره‌تا گواستراوه‌ته بۆ ئوردن و له‌وێشه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ماستریختی هۆڵه‌ندا.
دوابەدوای گەیشتنیشی، شێرەكە كە تەمەنی دوو ساڵە، گەیەندرایە دامەرزاوەی (ئانا بۆلۆ) بۆ بەخێوكردن و پاراستنی شێر، بڕیاریشە دوای باشبوونی دۆخی شێرە عیراقییەكە، بگەڕێندرێتەوە بۆ ژیانی سروشتیی خۆی لە ئەفریقیا.
پێشتریش لەكاتی پرۆسەی ئازادكردنی عیراقدا، لەلایەن سەربازانی ئەمریكاوە چەندین ئاژەڵ براون بۆ ئەمریكا.