بۆیەكمجار عێراق بەشداری دەكات لە گفتوگۆكانی ئاستانە

19/07/2019 عێراق

نەوا


بڕیارە بۆ یەكەمجار عێراق بەشداری لە دانوستانەكانی ئەستانەی تایبەت بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بكات.
وەزارەتی دەرەوەی كازاخستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد ، بڕیارە لە 1و2ی سەرەتای مانگی ئاب، لەشاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان، قۆناغی 13ی دانوستانەكانی ئەستانە بەڕێوەبچێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بۆ یەكەمین جار عێراق و لوبنان لەرێگەی دو وەفدەوە بەشداری گفتوگۆكان دەكەن كە تایبەتە بە دۆخی ناوخۆیی سوریا بەتایبەت روداوەكانی ئیدلیب و رۆژهەڵاتی سوریا.
بڕیارە پرسی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە ناوخۆییەكانی سوریا و كارەكانی لیژنەی نوسینەوەی دەستور گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.
گفتوگۆكانی ئاستانە، بە ئامادەبونی نوێنەرانی روسیا و ئێران و توركیا و چەندین وڵاتی دیكە بەڕێوەدەچن، لەپێناو گەیشتنە رێكەوتنی كۆتایی بۆ چارەسەری شەڕی ناوخۆیی و قەیرانی سیاسی سوریا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group