وەزارەتی پەیوەندییەكان: مانگە دەستكردەكەی عیراق تەواو دەكەین

01/08/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ لایەنی فەرەنسیدا دەستیانكردوە بە هاوئاهەنگیكردن بۆ تەواوكردنی پرۆژەی مانگی دەستكردی عیراق.
ئەمیر بەیاتی بریكاری پێشكەوتوی وەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەگەڵ حكومەتی فەرەنسیدا هاوئاهەنگییان كردوە لەپێناو تەواوكردنی پرۆژەی مانگی دەستكردی عیراقی و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی عیراقی، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیای "ئێرباس"ی فەرەنسیدا دەكرێت، كە تایبەتمەندە لەو بوارەدا.
رونیشیكردوەتەوە، قەرز لە حكومەتی فەرەنسی كراوە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە، هەروەها بۆ پرۆژەی دیكەش قەرزی لێكراوە، لەكاتێكدا بۆ ماوەیەكی زۆربو پرۆژەكە وەستابو.
بەیاتی ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەی مانگە دەستكردەكە لەبوارەكانی ئەمنی و ئابوری و كشتوكاڵ و بازرگانی و ژینگەیی و سەربازیدا بەكاردەهێنرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group