حاجی هەمزەت بینیوە؟

12/08/2019 عێراق

نەوا
دەزگا راگەیاندنەكانی عیراق وێنەی حاجی هەمزەيان بڵاوكردەوە كە بەتۆمەتی خاوەندارێكی یانەكانی قومار و لەشفرۆشی و رۆلێت و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا و تەئكیدیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دەستبەسەرە.
دوای ئەوەی پێشتر ڤیدیۆیەكی كۆن بڵاوكرایەوە كە گوایە حاجی هەمزە دوای دەستگیركردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە ئازاد كراوە وێنەیەكی نوێی ئەو كەسە بە دەستگیركراوی بڵاوكرایەوە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، هەڵمەتێكی گەورەیان بۆ راوەدونانی مافیاكانی یانەكانی رۆلێت و قومارخانەكان ئەنجامداوەو 25 كەسیان دەستگیر كردووە كە خۆیان بە ئەندامی حەشدی شەعبی لەقەڵەم داوە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو گروپە مافیایە كە لەلایەن حاجی حەمزە شەمەریەوە بەڕێوەدەبرێت كۆنترۆڵی سەرجەم بازرگانی مادەی هۆشبەر و كڕین و فرۆشتن بە ژنانەوە و یانەكانی قومارخانەو رۆلێتیان لەعیراقدا كردووە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group