یاسایەكی نوێی هاتوچۆ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە

17/08/2019 عێراق

نەوا
بڕیارە لە 6ی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، یاسایەكی نوێی هاتووچۆ لە عێراق جێبەجێبكرێت و بەگوێرەی بڕیارەكەش سزاكان قورسدەكرێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی یاسای نوێی هاتووچۆ لە بەغدا هەركەسێك "لە ترافیكی سوور بدات یاخود بۆ هێماكانی هاتووچۆ نەوەستێت، یاخود بە پێچەوانەی ئاڕاستە لێبخوڕێت، یان خێراییەكەی زیاتربێت لەوەی دیاریكراوە بە 200 هەزار دینار غەرامە دەكرێت.
هەركەسێكیش ئۆتۆمبێلێك لێبخوڕێت كە مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە نەبێت و زینۆن و بلاجكتۆری زیاتر ببەستێت و مۆڵەتەكەی نوێنەكردبێتەوەو پشتێنی سەلامەتی نەبەستبێت و هۆڕنی هەوایی بەكاربهێنێت، بە 50هەزار دینار سزادەدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group