ئوسترالیا بەشداریكردنی لە پێكهێنانی هێزێك لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند

21/08/2019 جیهان

نەوا
حكومەتی ئوسترالیا رەزامەندی لەسەر داوایەكی ئەمریكا دەربڕی بۆ بەشداریكردن لە پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز.
سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند: بۆ پاراستنی بەرژوەندیەكانیان و پاراستنی كەشتیە نەوتهەڵگرەكان لە هەڕەشەكانی ئێران، وڵاتەكەی بەشدار دەبێت لە پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز، چونكە هەر جۆرە ئاڵۆزییەك زیان بە بەرژوەندیەكانی ئوسترالیا دەگەیەنێت.
لەدوای هێرشكردنە سەر چەند كەشیەكی نەوتهەڵگر و دەستبەركردنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری بەریتانیا، خواستی پێكهێنانی هێزێكی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئەمریكا زیاتربووە، چەند وڵاتێكیش ئامادەییان بۆ بەشداریكردن لەو هاوپەیمانییە دەربڕیووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group