نه‌وا
پاش توندبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، جائیر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌رازیل رایگه‌یاند، هێزی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن ده‌كات بۆئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناوچه‌كه بگرێت.
وڵاتانی ئه‌وروپا به‌نیازن گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌ره‌كی ئه‌مریكای لاتین (میركۆسور) ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی به‌رازیل له‌باره‌ی ژینگه‌وه، سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌كه‌ن.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌وروپییه‌كاندا، سه‌رۆكی به‌رازیل له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی "ئاگری دارستانه‌كان ده‌شێت له هه‌ر وڵاتێكدا روبدات، بۆیه ناكرێت ببێته بیانو بۆ سه‌پاندنی سزای نێوده‌وڵه‌تی".
راشیگه‌یاند، سه‌رباز ره‌وانه‌ی دارستانه‌كان و ناوچه‌كانی ئه‌مازۆن و سنوره‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن.
بابه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ناو ئه‌مازۆن بۆته پرسێكی جیهانی و چالاكوانانی پاراستنی ژینگه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه هه‌ڵمه‌تی پاراستنی ئه‌مازۆنیان ده‌ستپێكردوه، كه به "سییه‌كانی هه‌ناسه‌دان" ناوی ده‌هێنن. هه‌روه‌ك سه‌رۆكی به‌رازیل به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هانی جوتیاران ده‌دات داره‌كانی ئه‌مازۆن ببڕنه‌وه و دارستانه‌كان نه‌هێڵن، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گروپی G7، كه كۆبونه‌وه‌كانی له فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌كات، رازی بوه پرسی سوتانی ئه‌مازۆن بخاته گفتوگۆی سه‌ركرده‌كانی گروپه‌كه‌وه.
هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت "جائیر بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌رازیل سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی له گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا درۆی له‌گه‌ڵدا كردوم".