نه‌وا
له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك له وه‌رزشوانان، یه‌كه‌م یانه‌ی ئه‌سپ سواری به‌ناوی یانه‌ی ئه‌سپ سواری گاردینیا كرایه‌وه.
سدیق له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی یانه‌كه بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتویه‌تی: " گه‌وره‌ترین یانه‌ی ئه‌سپ سواری به جوانترین شێواز كرایه‌وه كه گه‌وره‌ترین و یه‌كه‌م یانه‌ی ئه‌سپ سوارییه له شاره‌كه و خولی راهێنانی ئه‌سپ سواری و به‌خێو كردنی ئه‌سپ ده‌گرێته خۆی".
وتوشیه‌تی: "وه‌ك كۆمه‌ڵێك گه‌نج هه‌ستاوین به كردنه‌وه‌ی یانه‌كه كه دوو مه‌به‌ستمان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌سپ و ئه‌سپ سواری له كولتوورمان هھه‌یه و ده‌مانه‌وێت زیندووی بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك لایه‌نێكی وه‌رزشی و هه‌م وه‌ك سوونه‌تێكیش كه موسڵمانان گرنگی پێده‌ده‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوو گۆڕه‌پانی گه‌وره‌ی ئه‌سپ سواریان هه‌یه و فێرخواز له پیاوان و خانمان و مندالان به كۆرسی تایبه‌ت له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زاوه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت.