كەشتییەكی زەبەلاح بە هەزاران ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا

09/09/2019 جیهان

نەوا
كەشتییەكی زەبەلاح لە ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا بە چوار هەزار و 200 ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا و گڕی تێبەربو، تائێستاش ژمارەیەك كارمەند لەناویدا گیریان خواردوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ كەشتی "گۆڵدن رای" لەبەندەری "برۆمزویك"ی ویلایەتی جۆرجیای ئەمریكا وەرگەڕاوە و كەوتوەتە سەرلا.
كەشتییەكە كێشی 71 تۆنە و 656 مەتر درێژە، هەروەها چوار هەزار و 200 ئۆتۆمبێلیشی هەڵگرتوە، بەڵام ژێر ئاو نەكەوتوەو لەسەر ئاوەكە ماوەتەوە.
ئەوەش رونكراوەتەوە، كارمەندانی كەشتییەكە، كە 24 كەس بوون، گیریان خواردوە و 20یان رزگاركراون و 4یان تائێستاش لەناو كەشتیەكەدان، هەرچەندە ئاگری گرتوە، بەڵام كۆنترۆڵ كراوەو تا پشكنینی ناو كەشتییەكەش نەكرێت، نازانرێت تەواو كۆنترۆڵ كراوە یان نا.
بەپێی زانیاریەكان، سوتەمەنی كەشتیەكە تائێستا دزەی نەكردوەو ژینگەی پیس نەكردوە، بەڵام تیمەكانی بەرگریی شارستانی لەئامادەباشیدان بۆهەر دزەكردنێك و رێگرتن لە پیسكردنی ئاوەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group