خامنەیی: لە هیچ ئاستێكدا لەگەڵ ئەمریكا كۆنابینەوە

17/09/2019 جیهان

نەوا
رابەری ئایینی ئێران، رایگەیاند، لە هیچ ئاستێكدا لەگەڵ ئەمریكا كۆنابنەوە، مەگەر ئەوەی واشنتۆن تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی.
ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا بڵاویكردەوە كە عەلی خامنەیی رابەری ئایینی ئێران، لە تارانی پایتەخت رایگەیاندووە "لە سەرۆك كۆمارەوە تاكو وەزیری دەرەوە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بوون بە یەك دەنگ و رایانگەیاندووە كە كۆبوونەوەی دووقۆڵی و سێقۆڵی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام نادەن". 
عەلی خامنەیی ئاماژەی بەوەداوە كە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هەوڵ دەدات بە ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتی خۆی و وڵاتانی ئەورووپای بسەلمێنێت كە "تاكە رێگای بەرەنگاربوونەوەی ئێران گوشاری زۆرە" و لەبەرئەوەی ئیدارەی تاران هەست دەكات دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بەواتای چۆكدادان دێت بۆ گوشارەكانی ئەمریكا، ناچێتە سەر مێزی گفتوگۆ. 
رابەری ئایینی ئێران، عەلی خامنەیی دەڵێت "ئەگەر ئەمریكا لە قسەی خۆی پاشگەزبێتەوە، تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ناوەكی كە پێشێلیكردووە، ئەوكات (ئێران) دەتوانێت لەگەڵ وڵاتانی دیكە لەسەر مێزی رێككەوتنەكە بەشداری لە كۆبوونەوەكاندا بكات. جگە لەوەیش بەرپرسانی ئێران لە نیویۆرك یان هیچ شوێنێكی دیكە هیچ جۆرە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكی ئەنجام نادەن".  


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group