ڤیدیۆیی دایكێك لە شاری بەغدا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەهەژێنێت

03/10/2019 عێراق

نەوا
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دایكێكی بەتەمەن كە لەخۆپیشاندانەكانی شاری بەغدا بەشداریكردووە، تیایدا هاوار دەكات ئێستا لە كرێكاری گەڕاومەتەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا كە بەخێرای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی پێش ئەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەتەواوی عێراقدا رابگیرێت، تیایدا دایكێكی بەمەتەن دەردەكەوێت و دەڵێت: "ئێستا لەكرێكاری گەڕاومەتەوە ئاخۆ لە كوێی دونیادا دایكێك دەچێتە كرێكاری"؟.
ماوەی سێ‌ رۆژی خۆپیشاندان لەتەواوی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێكردووە، سەرەتا خۆپیشاندەران چەند داوایەكیان هەبوو، سەبارەت بە كەمی خزمەتگوزاری و نەبوونی هەلی كار و دامەزراندن و نەبوونی دادپەروەری لەتەواو كایەكانی ژیانی هاووڵاتیانی عێراقیدا، بەڵام لە شەوی چوار شەممە لەسەر پێنج شەممەوە داواكاری خۆپیشاندەران دوای كوژرانی 19 كەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار كەس، بۆتە رووخان و نەمانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group