میسی پێیوابوە نەیمار دەچێتە ریاڵ مەدرید

09/10/2019 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی هاوینی رابردو پێیوابوە ئەگەر نەیمار نەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، ئەوا دەچێتە ریاڵ مەدرید.
لیۆنێل میسی-ی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ رادیۆی كەتەلۆنیا رایگەیاندوە "لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردو، پێموابو ئەگەر نەیمار جۆنیۆر نەگەڕێتەوە بۆ بەرشەلۆنە، ئەوكات رودەكاتە ریاڵ مەدرید، چونكە یاریزانە بەرازیلییەكە بە جدی بەدوای گۆڕانكاریدا دەگەڕا".
مێسی وتوشێتی، ئەوەی ئەو بیركردنەوەیەی لا قوڵتركردوەتەوە ئەوە بوە، كە فلۆرەنتینۆ پێرێز سەرۆكی ریاڵ مەدرید، دوای شكستی گواستنەوەی نەیمار بۆ بەرشەلۆنە، هەنگاودەنێت بۆ گواستنەوەی نەیمار بۆ یانە مەدریدییەكە.
یاریزانە ئەرجەنتینییەكە پێشی وایە، لەگەڵ ئەوەی نەیمار یاریزانێكی ناهاوسەنگە، بەڵام بونی لە ریزەكانی بەرشەلۆنە هێزی زیاتر بە یانەكە دەدات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group