زێلێنسكی: ئامادەم لەگەڵ سەرۆكی روسیا كۆببمەوە

59 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ڤلادیمر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی خۆی دەربڕی راستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمر پوتن سەرۆكی رووسیا لە پەراوێزی لوتكەی داهاتوی گروپی بیست (G20) كۆبێتەوە كە بڕیارە مانگی كانونی یەكەمی داهاتو لە شاری میامی لە ئەمریكا بەڕێوەبچێت.
زێلێنسكی لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، لەئەگەری بانگهێشتی فەرمی، پێویستە بەشداری لە كۆبونەوەكەدا بكرێت، گفتوگۆ ئەنجام بدرێت و بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت، شێوازی گفتوگۆكەو ئەوەی تێیدا دەوترێت گرنگییەكی ئەوتۆی نییە بەراورد بەو ئەنجامە كۆتاییەی كە دەبێت پێی بگەن.
ئەم هەڵوێستەی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كاتێكدایە واشنتۆن جوڵە دیپلۆماسییەكانی چڕتر كردوەتەوە بۆ دەرهێنانی چەقبەستویی ئاشتی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە كە شەڕی نێوانیان پێی ناوەتە ساڵی پێنجەمیەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group