میسی بۆمبەكەی تەقاندەوە: بەرشەلۆنە جێدەهێڵم

09/10/2019 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەنوێترین لێدوانیدا هاندەرانی توشی شۆك كرد و رایگەیاند، هەست دەكات بەشێوەیەكی باش لە ئیسپانیا مامەڵەی لەگەڵدا ناكرێت و ئەگەر بۆندێكی فەرمی پێبگات ئەوا ریزی یانەكە جێدەهێڵێت.
میسی لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆی REC ئیسپانی وتی "هەست دەكەم لە ئیسپانیا باش مامەڵەم لەگەڵدا ناكرێت و نامەوێت لەوڵاتێكدا بمێنمەوە، كە تێیدا تۆمەتی خۆدزینەوە لە باج بدرێتە پاڵم".
باسی لەوەشكرد، ئەو بارودۆخە بۆ خۆی و خێزانەكەیشی زۆر قورسە، ئەگەر بۆندێكی فەرمی لە یانەیەكی دەرەوەی ئیسپانیای لەكاتێكی گونجاودا پێبگات ئەوا بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە وتوشیەتی، هەست دەكەم دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دەمكەنە ئامانج و دەیانەوێت بمكەن بە پەند، چونكە یەكەم یاریزانی گەورەم، كە دەكرێمە ئامانج.
جێی باسە، لەساڵی 2013ەوە كێشەكانی مێسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا سەریهەڵداوەو جارێكیش بە 21 مانگ زیندانی سزادراوە لەگەڵ راگرتنی سزاكەی، ئەویش بەتۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج بەبڕی 4  ملیۆن و 100 هەزار دۆلار.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group