نەوا-
باسم محەمەد وەزیری نەوتی عیراق لەلێدوانێكدا رایگەیاند: رێژەی هەناردەكردنی نەوتی عیراق لەم مانگەدا گەیشتوەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا كە لەڕێگەی گەروی هورمز، بەندەری جەیهانی توركیاو لەڕێگەی تانكەرەوە بۆ سوریا هەناردە كراوە.
وتیشی: سەرەڕای بارودۆخی جەنگ لە گەروی هورمز، وەزارەتی نەوت لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە توانیویەتی بۆ مانگی 9 بەتێكڕا 3 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا هەناردە بكات، بەڵام لە سەرەتای ئەم مانگەوە ڕێژەی هەناردەكردن زیادیكردوە بۆ زیاتر لە 3.4 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا.