نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان له‌بواری پیشه‌سازیدا و فراوانكردنی بازاڕی به‌رهه‌مه‌كانیان، كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ر و جاگواری به‌ریتانی لقی سه‌ره‌كیی خۆیان له كوردستاندا كرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌ردار محه‌مه‌د خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی سه‌ردار تایبه‌ت به ئۆتۆمبیل به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئه‌م پرۆسه‌یه دانانی به‌ردی بناغه‌ی پیشانگای به‌رهه‌مه‌كانی ئۆتۆمبێلی جاگوار و لاندرۆڤه‌ره، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له كوردستان ده‌كرێته‌وه و كۆمپانیاكه‌یان كاری له‌سه‌ر ده‌كات و له‌ساڵی 2010 وه به‌رهه‌مه‌كانیان هێناوه بۆ كوردستان.
وتیشى "بریكارنامه‌كه‌ی كۆمپانیای لاندرۆڤه‌رو جاگوار، كه له كوردستان به‌رهه‌مه‌كانی ساغده‌كاته‌وه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی و گه‌ره‌نتی و له‌به‌رچاوگرتنی بریكاره‌كانی دیكه‌ی هه‌یه، كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه و به‌هه‌مان پێوه‌ر كارده‌كات".