عەشیرەتە عەرەبەكان 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هەسەدە كۆدەكەنەوە

13/10/2019 جیهان

نەوا
دوای ئەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك "هەسەدە" رایگەیاند، چیتر ناتوانێت بەرگری لە شاری منبج بكات، سوپای سوریا هێزی رەوانەی دەوروبەری شارەكە كرد، عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرەش 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هەسەدە كۆدەكەنەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە سوریاوە بڵاویانكردەوە، سوپای سوریا هێزی زیاتری بۆ دەوروبەری منبج ناردووە و سەنگەر و خاڵە سەربازییەكانیان لەناوچەكەدا قایمكردوە.
ئەو هەنگاوەی سوپای سوریا دوای ئەوە دێت، كە هەسەدە رایگەیاند، چیتر ناتوانێت گرنگی بە پاراستنی منبج بدات.
لەلایەكی دیكەوە، ژمارەیەك لە عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەدەنگەوەچوونی داواكاریی دەرچون بۆ جەنگ دەربڕی، لەو چوارچێوەیەشدا 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیك دەنێرن.
لەبەیاننامەی عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرەدا دوپاتكراوەتەوە، لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە یەكڕیزدەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی "داگیركاریی عوسمانیی بەربەری".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group