شەڕ لەنێوان كورد و توركەكانی ئەڵمانیا دروستبوو

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
دەزگاكانی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، لەشاری هیرنەی ئەڵمانیا شەڕ لەنێوان كورد و توركەكاندا دروستبوەو نزیكەی 60 كەس بەشداربون و كەسێكیش بریندار بوە، دواتر بەغازی فرمێسكڕێژ بڵاوە بە شەڕكەران كراوە.
دەزگاكانی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویانكردوەتەوە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لەنزیك بارەگای دامەزراوەی رۆشنبیریی توركی لەشاری هیرنە، شەڕ لەنێوان كوردەكان و توركەكاندا دروستبوە و چەكی سپی وەكو چەقۆ و دار بەكارهێنراوە.
رونیشكراوەتەوە، لە شەڕەكەدا نزیكەی 60 كەس بەشداربون و كەسێك بەسوكی بریندار بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتریش هێزەكانی پۆلیس بە غازی فرمێسكڕێژ بڵاوەیان بە شەڕكەرەكان كردوە و تائێستا كەس لەسەر ئەو بابەتە دەستگیرنەكراوە، بەڵام پۆلیس ناسنامەی ژمارەیەك لەبەشداربوانی ئاشكراكردوە.
هەفتەی رابردوش لەهەمان شار لەكاتی ناڕەزایی دەربڕینی كوردەكان لە دژی هێرشی سوپای توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، شەڕو پێكدادان لەگەڵ توركەكانی ئەو شارە دروستبو، كە تێیدا 5 كەس برینداربون و قاوەخانەیەكی توركەكانیش وێرانكرا، پۆلیسی ئەڵمانیاش ئاشكرایكردوە ئەو دوو روداوە پەیوەندییان بەیەكەوە نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group