تەرمی ژەنەڕاڵی پایز لە ماڵەكەیدا دۆزرایەوە

22/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
تەرمی شاعیری ناسراوی كوردستان محەمەد عومەر عوسمان بە خنكاوی لە ماڵەكەیدا لە سلێمانی دۆزرایەوە.
لەو بارەوە پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی‌ رۆژی سێ شەممە 2019/10/22، تەرمی هاوڵاتی‌ محەمەد عومەر عوسمان ناسراو بە (ژەنەڕاڵی‌ پایز) پیشە شاعیرو نوسەر لە ماڵەكەیدا دۆزراوەتەوە.
راشیگەیاندووە، "پاش ئاگادار كردنەوەی‌ هێزەكانی‌ پۆلیس‌و گەیشتنی‌ تیمەكانی‌ بەڵگەی‌ تاوان بۆ شوێنی‌ ڕوداوەكە، بەپێی‌ لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دەركەوت كە ناوبراو لەڕێی‌ خۆهەڵواسینەوە لەماڵەكەی‌ خۆی‌ كۆتایی بەژیانی‌ خۆیهێناوە".
محەمەد عومەر عوسمان تەمەنی‌ 67 ساڵەو یەكێكە لەشاعیرو نوسەرە دیارەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و هەرێمی‌ كوردستان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group