سعوودیە: درۆنێكمان لە ئاسمانی شاری مەككە خستە خوارەوە

27 خولەک پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هاوپەیمانیی عەرەبی بە رابەرایەتیی سعوودیە ئاشكرای كرد، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن) لە ئاسمانی باشووری شاری مەككە بخەنە خوارەوە.
توركی مالیكی وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانی بەرگریی ئاسمانیی سعوودیە درۆنێكی دووژمنكارانەیان تێكشكاندووە كە لەلایەن حووسییەكانەوە هەڵدرابوو بە ئامانجی پەلاماردانی مەككەی پیرۆز.
مالیكی جەختی لەوە كردەوە، ئاسایشی هەردوو حەرەمی پیرۆز و میوانانی خودا هێڵی سوورە و روونیكردەوە، لە دوای ساڵی 2017ـەوە ئەمە دووەمین جارە حووسییەكان هەوڵی بەئامانجگرتنی مەككە دەدەن. 
لە هەمان كاتدا، هۆشداریشی دا كە هاوپەیمانییەكە لە گرتنەبەری رێكاری تووند و بەرپەرچدەرەوە بەرامبەر ئەم رەفتارانە سڵ ناكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group