پنتاگۆن: داهاتی بیرە نەوتیەكانی باكوری سوریا بۆ هەسەدە دەبێت

08/11/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، داهاتی بیرە نەوتەكانی باكوری سوریا بۆ هەسەدە دەبێت، تا بتوانێت تێچووەكانی شەڕ لە گەڵ داعش دابین بكات. 
 جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پێنتاگۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: تەواوی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سووریا بە فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكان جێبەجێدەكرێن، لەوانەش بۆ پاراستنی ئەمریكییەكان لە چالاكییە تیرۆریستییەكان". 
وتیشی، هەوڵەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بۆ رێگەگرتن لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی بیرەنەوتەكانە لەلایەن داعشەوە و هێشتنەوەی بیرەنەوتەكان لە شوێنێك كە هەسەدە بتوانێت بەكاریان بهێنێت بۆ دەستكەوتنی پارە بۆ چالاكیەكانی دژی داعش ".
دوای ئەوەی لەسەر فەرمانی سەرۆكی ئەمریكا لە مانگی رابردوودا بەشێك لە هێزەكانی ئەو ولاتە لە سوریا كشانەوە، سەرلەنوێ واشنتۆن هێزی رەوانەی سوریا كردەوە و رایگەیاند، ئامانجیان پاراستنی كێڵگە نەوتیەكانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group