عیراق.. سەربازگەیەك موشەكبارانكرا

09/11/2019 عێراق

نەوا
لیوا نومان زەوبەعی فەرماندەی پرۆسەكانی نەینەوا ئاشكرایكرد، 17 موشەك گیراوەتە بنكەی سەربازیی گەیارە و دوای بەرپەرچەدانەوەی چەكدارەكان 3 یان لێ كوژرا و دەستیش بەسەر 3 موشەكی دیكەدا گیراوە.
زەوبەعی لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ژمارەیەك چەكدار 17 موشەكیان گرتوەتە سەربازگەی گەیارە و موشەكەكان لەنزیك سەربازگەكە كەوتونەتە خوارەوە.
هەروەها رونیكردوەتەوە، دەستبەجێ‌ وەڵامی ئەو چەكدارانە دراوەتەوە و 3 چەكداریان لێ‌ كوژراوە، دەستیش بەسەر 3 موشەكی دیكەدا گیراوە كە ئامادەكرابون بۆ هاویشتن، ئۆتۆمبێلێكی ئەو چەكدارانەش لەناوبراوەو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دیكەیاندا گیراوە.
سەرەڕای راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر رێكخراوی داعشدا، چەكدارانی ئەو رێكخراوە بەشێوەی گروپە گروپ ماون و ناوبەناو هێرشدەكەنەسەر سوپا و هێزە ئەمنیەكانی عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی.
لای خۆیشیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق هەواڵەكەی پشتڕاستكردوەتەوە و تەئیكدیكردوەتەوە، گەڕان بە شوێن ئەو چەكدارانەدا بەردەوامە و پرۆسەیەكی ئەمنی لەناوچەكەدا دەستیپێكردوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group