روسیا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات سەردانی عیراق نەكەن

09/11/2019 عێراق
نەوا
وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عیراق نەكەن، چونكە مەترسی تیرۆر هەیە بەهۆی ئەو گرژی و ئاڵۆزیەی لەئێستادا هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، سەردانی هاووڵاتیانی روسیا لەئێستادا بۆ عیراق مەترسییەكی گەورەی هەیە و هاووڵاتیان دەبێت ئاگاداربن.
رونیشكراوەتەوە، بەبۆنەی ئەو بارودۆخە قورسەی هەیە و بەردەوامی چالاكیە تیرۆریستیەكان لەچەند ناوچەیەكی عیراق، پێشكەشكردنی هاوكاری لەلایەن باڵیۆزخانەوە بە هاووڵاتیان قورس دەبێت.
سەرەڕای بەردەوامی چالاكییە چەكدارییەكانی داعش لە چەندین ناوچەی عیراق لەئێستادا خۆپیشاندان شاری بەغداو چەندین پارێزگای دیكەی گرتوەتەوە و بەردەوامیش توندوتیژیەكان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان لەزیادبوندایە، بەهۆی ئەوەشەوە سەدان كەس كوژراون و هەزارانی دیكەش بریندارن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group