ئێران وێستگەی ئەتۆمیی فۆردۆی خستۆتەوەكار

09/11/2019 جیهان

نەوا
ئێران دەستی بە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی قۆناغی چوارەمی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی بە رێككەوتنی ئەتۆمی كردوە و لەو چوارچێوەیەشدا زیاتر لە هەزار ئامێری سەنتەرفیوج لە وێستگەی فۆردۆ خراونەتەكار.
بەهرۆز كەمالوەندی وتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی كەمكردنەوەی پابەندییەكانی ئێران بە رێككەوتنی ئەتۆمییەوە، هەزار و 44 ئامێری سەنتەرفیوج-یان لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی خستۆتە كار.
وتەبێژی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتیشی، تاران پابەندی رێككەوتنی ئەتۆمی بووە، بەڵام هەنگاوەكانی ئێران بۆ كەمكردنەوەی پابەندییەكان بە رێككەوتنەكە، بەهۆی پابەندنەبونی لایەنی بەرامبەرەوەیە بە رێككەوتنەكەوە.
كەمالوەندی سوپاسی وڵاتی روسیاشی كرد كە هاوكاریان بون لە پێشخستنی وێسگەی فۆردۆی ئەتۆمی، دوپاتیشیكردەوە، تاران پارێزگاری لە دەستكەوتە ئەتۆمییەكانی دەكات و پاشەكشە ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group