نه‌وا
ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران داده‌خات و نزیكه‌ی دو هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌رده‌كات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌زگای لوتكه باسی له‌وه‌كردووه، ته‌نیا یه‌ك رۆژ دوای گۆرینی سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ران، له چه‌ند هێرش و هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران له فه‌ره‌نسا، نزیكه‌ی دو هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌ركراون و ئێستا له‌و دویو سنوری كه‌مپه‌كانه‌وه ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌وته‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا جگه له تێكدانی كه‌مپه‌كان و داخستنیان، هیچ رێگا چاره‌یه‌كی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه.
ده‌زگای لوتكه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه پۆلیس سه‌ره‌تا له كه‌مپه‌كانی باكوری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستی پێكردوه‌و ده‌شیه‌وێت زۆربه‌ی كه‌مپه‌كانی تر خاپوربكه‌ن و په‌نابه‌ران ناچاربكه‌ن بیر له وڵاتێكی تر‌و جێهێشتنی فه‌ره‌نسا بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند گه‌نجێكی كورد‌و خێزانی كوردن كه به‌هۆیه‌وه دوچاری گرفتی گه‌وره بون و ته‌نانه‌ت له كاتی گواستنه‌وه‌شیاندا به خراپی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.