نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری ده‌دات له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكاری له خۆپیشاندانه‌كان و رایده‌گه‌یه‌نێت، سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا ده‌سه‌پێنرێت كه توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه: له خۆپیشاندانه‌كاندا كرده‌وه‌ی تاوانكاری به ئامانجی شكاندنی شكۆ و لاوازكردنی توانای ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ تێكدانی ئاسایشی گه‌لی عێراق ئه‌نجامدراون.
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی ئه‌وانه‌ی كردوه كه سه‌رپێچی و تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"سزای سوتاندنی ماڵی هاوڵاتییان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تاییه و هه‌ر كه‌سێكیش زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حكومه‌ت و دامه‌زراوه گشتییه‌كان بگه‌یه‌نێت، ئه‌وا سزای 20 ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌رده‌كرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌بدولمه‌هدی داوای له خۆپیشانده‌ران كردووه، كه پابه‌ندبن به خۆپیشاندانی ئاشتییانه و خۆیان به‌دور بگرن له‌و كرده‌وانه كه له یاسای عێراقدا به تاوان هه‌ژمار كراون.