نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئامانجی مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه له‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه به كاره‌سات ناوده‌بات و داواده‌كات قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ تاران درێژ بكرێته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، مانه‌وه‌یان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له پێناو ئه‌وه‌دایه كه ساڵی 2020 قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت.
وتیشی، به‌پێی بڕیارنامه‌ی 2231 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌گه‌ر ئێران تا ساڵی داهاتوو له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بمێنێته‌وه، رێگه‌ی پێده‌درێت چه‌ك بكڕێت و چه‌كیش بفرۆشرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كاره‌ساته ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگیرێت.
راشیگه‌یاند، پێویسته به‌ر له 18 ی ئۆكتۆبه‌ری 2020 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزای قه‌ده‌غه‌ی مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران درێژبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی و ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران نه‌یاته‌دی.