ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى: 850 ملیۆن كه‌س له‌جیهاندا كاره‌بایان نییه‌

پێش 3 هەفتە جیهان

نه‌وا
رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاشكریكرد، له‌جیهاندا 850 ملیۆن كه‌س له‌ته‌زووى كاره‌با بێبه‌شن، تا ساڵى 2040یش  هه‌موو ساڵێك 1% خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادده‌كات.
رێكخراوى وزه‌ى نێده‌وڵه‌تى له‌راپۆرتێكدا ده‌رباره‌ى پێشبینیه‌كانى بۆ ساڵى ئاینده‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌لێنێك له‌نێوان به‌ڵێنه‌كانى دابینكردنى وزه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك و كه‌میی وزه‌ى كاره‌با هه‌یه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌جیهاندا 850 ملیۆن كه‌س له‌كاره‌با بێبه‌شن.
ئه‌وه‌ش هاتوه‌، تا ساڵى 2040 ساڵانه‌ 1% خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیادده‌كات و هه‌روه‌ها خواست له‌سه‌ر نه‌وتى خاو و خه‌ڵوز كه‌مده‌كات.
رێكخراوى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، تائێستا ئه‌و سیناریۆیه‌ى بۆ داهاتوو له‌و باره‌یه‌وه‌ دیاریكراوه‌  دوره‌ له‌ ئامانجه‌كان بۆ بنیادنانى داهاتویه‌كى ئارام و سه‌قامگیری وزه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group