ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید داوایه‌ك ئاراسته‌ی لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات

19/11/2019

نه‌وا
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عیراق داوا لە ژمارەیەك لایەن دەكات چیتر متمانە بە پارتی و یەكێتی نەكەن و خۆیان هاوپەیمانێتیەك دروست بكەن.
ئەحمەدی حاجی رەشید ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق، لە نوسینێكدا ئاماژەی بە بەشداری پارتی و یەكێتی كردووە لە كۆبوونەوە و رێككەوتنی لایەنە سیاسیە عێراقیەكان لە بارەی دۆخی وڵاتەكە و دەڵێت " داواكارم لە هێزەكانی كۆمەڵ، گۆڕان، یەكگرتوو، نەوەی نوێ، فراكسیۆنی ئایندە و سەربەخۆكان، چیتر خۆتان سەرقاڵ مەكەن بە یەكڕیزی و یەكپارچەیی ماڵی كوردو یەك وتاری و بەستنی كۆبونەوەو دیدارو شتی لەو جۆرە یان ئەوەیە لەگەڵ ئەو دوو هێزە رێكبكەون، كە نوێنەرایەتی ئێوەش بكەن، كە خۆتان ناتوانن نوێنەرایەتی بكەن یان خۆتان هاوپەیمانییەك دروستبكەن".
شەوی دووشەممە 12 لایەنی سیاسیی عیراق، كە پارتی و یەكێتی-شیان لەناودابوو، لە كۆبوونەوەیەكدا لە بەغدا لەبارەی پرسەكانی پەیوەست بە رەوشی ئێستای عیراق و جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران رێككەوتنێكیان واژۆكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group