نه‌وا
دوێنێ له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عیراق تا دره‌نگانی شه‌و خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزییه‌وه چوار خۆپیشانده‌ر كوژراون.
شه‌پۆلی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كانی عیراق نزیكده‌بێته‌وه له‌وه‌ی مانگێك تێپه‌ڕێنێت، دوێنێ له به‌غدا تا دره‌نگانی شه‌و خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوه، به‌هۆی دروستبوونی ئاڵۆزییه‌وه خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربون.
پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له به‌غدا خۆپیشاندان و مانگرتنی فراوانی خوێندكاران به‌ڕێوه‌بچێت.
له ناسڕیه به‌هه‌مانشێوه خۆپیشاندانه‌كان گرژیی لێكه‌وته‌وه و سێ خۆپیشانده‌ر كوژراون و نزیكه‌ی 40ی دیكه‌ش برینداربون.
له به‌سڕه و نه‌جه‌فیش خۆپیشانده‌ران ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌قام و پرده سه‌ره‌كییه‌كانیان داخستوه و به‌نیازن ئه‌مڕۆ مانگرتنێكی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.