هۆشداری لە بڵاوبونەوەی بەرفراوانی بوكەڵە سێكسییەكان دەدرێت

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی بوكەڵەی سێكسی ئاشكرایدەكات، هەندێك كەس هاوبەشی راستی ژیانیان گۆڕیوە بە رۆبۆتی بوكەڵەی سێكسی و دیاردەكە بە تەواوەتی بڵاوبوەتەوە.
لەوبارەیەوە لۆی لۆف یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمپانیای "سیلیكۆن لۆفرز" لەگفتوگۆیەكدا سەبارەت بەوەی ئایا رۆژێك دێت رۆبۆتی بوكەڵەی سێكسی شوێنی مرۆڤی راستەقینە و هاوبەشی ژیان بگرێتەوە؟ بە رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی وتوە "تازە كار لەكار ترازاوە و ئێستا ئەوە رودەدات، گەڕانەوەشی نییە ئەوەش بەهۆی ئەو تەكنەلۆژیا خێرایەی هەیە و لەدروستكردنی بوكەڵەی سێكسی بەكاردەهێنرێت بەتایبەتی لە چین، كە زۆر لەراستییەوە نزیكە".
ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ پێشكەوتنی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە بوكەڵەیە هەندێك كەس بەشێوەیەكی تەواوەتی كردویانن بە هاوبەشی ژیانی خۆیان، هەموو جۆرێك هەیە و بەو شێوەیەی دەتەوێت لە سەریەوە تا پەنجەكانی پێی و تەنانەت شێوەی جەستە و دەموچاو و جۆری قژ و تاتۆ، دەتوانیت بە ئارەزوی خۆت هەموو تایبەتمەندیەكانی دیاری بكەیت.
لۆی لۆف باسی لەوەشكردوە، كڕیار دەتوانێت لە سفرەوە چ شێوەیەكی دەوێت دیاری بكات و هەر جۆرە دەموچاوێك و لەشولارێكی دەوێت هەڵیبژێرێت.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دوای چەند ساڵێك لە دەركەوتنی بوكەڵەی سێكسی لەئێستادا زۆرێك لە پیاوان وەك هاوسەری ژیانی خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بوكەڵەیەدا دەكەن و وازیان لە رەگەزی بەرانبەر هێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group